“A society thinks and acts with creativity”
بۆ یه‌كه‌م جاره عێراق باڵیۆزی داهێنان و ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی به داهێنان هه‌یه له هه‌فته‌ی جیهانی داهێنان و نوێگه‌ری. تیمی داھێنان لە عێراق هەڵدەستێت بە ئامادە و پێشکەشکردنی دیدارێكی تایبه‌ت له ژێر ناونیشانی (دیداری داهێنان) لە هەولێر و بانگهێشتی کەسانی چالاک و داهێنەر دەکات بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونی خۆیان و هاندانی کەسانی دی.
بەژداربووان بریتین لە کەسانی حکوومی ئاست بەرز و پێشکەوتوو، ڕیکخراوە نێوده‌وڵه‌تی و نوسینگه دیپلۆماتیه‌كانی هه‌رێم، ئه‌کادیمیا و هەروەها کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، شانبه‌شانی پێشه‌نگه‌كانی كار. ئەم دیداره تیشک دەخاتە سەر گرنگیی داهێنان و نوێگه‌ری، له بواره سەرەکییەکاندا، و ڕه‌خساندنی هه‌لی له‌یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاندانی داهێنان و نوێگه‌ری له كۆمه‌ڵگەی عێراقی و كوردستانی.
- Start: 14 March 2023
- End: 14 March 2023
- Attendance:
- Location: N/A , , Iraq